جیهان

ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەگەیەنێتە ٥٥ کیلۆگرام


ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی ٢٠٪ دەگەیەنێتە ٥٥ کیلۆگرام.
بەھرۆز کەمالوەند وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە یۆرانیۆمی ٢٠٪، رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندە ٥٥ کیلۆگرام و دەیانەوێت تا چوار مانگی تر، ڕێژەکە بگەیەننە ١٢٠ کیلۆگرام، ئەوە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەمساڵ ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆمی ٢٠٪ کرد، کە ئەو رێژەیە بۆ چەکی ئەتۆمی بەکاردێت و پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیە.



هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 3:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر