عێراق

لە بەسرە نرخی ماددە خۆراکییەکان بەرێژەی ٥٠٪ بەرز دەبێتەوە


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی رێگری حکومەت لە ھاوردەکردنی کاڵاو شتومەک لە پارێزگای بەسرە نرخی کاڵاکان بەرێژەی ٥٠% بەرزبۆتەوە.
نوسینگەی بەسرەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بە داھاتی ناک و بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان، دەرکەوتووە نرخی کاڵاو ماددە خۆراکییەکان بەرێژەی ٥٠٪ بەرزبووەتەوە.

کۆمسیۆنەکە سەرسوڕمانی خۆی پیشانداوە لە بڕیارێکی حکومەت بۆ رێگری لە ھاوردەکردنی بەرھەمە خۆراکییە بە پاساوی ھاندنی بەرھەمی ناوخۆ، بەڵام بڕیارەکە کۆی گشتی نرخەکانی بەرزکردۆتەوە.
پارێزگای بەسرە یەکێکە لە پارێزگا ھەژارنیشن و بێخزمەتەکانی عێراق و سەرەڕای دەوڵەمەندی بەنەوت، بەڵام ئاستی ھەژاری لەو پارێزگایە بەرزەو لە چەند ساڵی رابردووشدا دانیشتوانەکەی چەندین جار خۆپیشاندانیان کردووە.



هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 3:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر