جیهان

ئیسرائیل کەشتیەکی ئێرانی لە دەریای سور کردە ئامانج


ئیسرائیل، ئەمریکا لە کردنە ئامانجی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای سور ئاگادار دەکاتەوە، ئێرانیش ھەواڵەکە پشت راست دەکاتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلەوە ئاشکرایکردوە، ئیسرائیل ئەمریکای ئاگادارکردۆتەوە لە کردنە ئامانجی کەشتییەکی ئێرانی بەناوی ( ئیران ساویز)  لە کەناراوەکانی دەریای سور، ئەوەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل.
لای خۆشییەوە، ( محەمەد جواد زەریف)وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو ھەواڵەی پیشت راستکردوە  رایگەیاند کەشتیەکی وڵاتەکەیان بە ناوی کەشتی ( ئیران ساویز) لە دەریای سور لە رێگەی مینی دەریاوە کراوەتە ئامانج.


هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 2:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر