عێراق

٦٠ تیرۆریستی داعش لە بەرزاییەکانی چیای حەمرین کوژران


لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکاندا بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش، لە بەرزاییەکانی چیای حەمرین ٦٠ تیرۆریستی داعش کوژران. 
"یەحیا رەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا کە مانگی رابردوو دەستی پێکردووە، ٦٠ تیرۆریستی داعش لە بەرزاییەکانی چیای "حەمرین" لە ئەنجامی بۆردوومانێکدا کوژراون، وتیشی ھەماھەنگی تەواو کراوە لەنێوان ھێزەکانی سەر بە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ھێزەکانی ئاسمانی عێراق. 
ھەر لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنەدا بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش، توانراوە ١٢٠ ئەشکەوت و مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبراون.


هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر