تورکیا سامانی ٣٧٧ کەس بلۆک دەکات
لێپرسراوانی تورکیا سامانی زیاتر لە ٣٧٥ کەس بلۆک دەکەن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سامانی ٣٧٧ کەس بلۆککراوە کە فەرماندە و لێپرسراوی باڵای سەر بە "فەتحوڵا گیولەن"ی تێدایە و تۆمەتبارن بە دەستوەردان لە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦.
ئەو رێکارەش ھاوکاتە لەگەڵ راگەیەندراوێکی ١٠٣ ئەفسەری پێشووی ھێزە دەریاییەکانی تورکیا کە رەخنەیان لە پڕۆژەی "کەناڵی ئیستەنبوڵ" و ھەموارکردنەوەی دەستور گرتبوو، ھۆشدارییشیان دابوو لە کشانەوە لە رێککەوتنی "مونترو"ی ساڵی ١٩٣٦ بۆ ئیدرەدانی ھاتووچۆی گەرووی "بۆسفۆر و دردنیل".
|