هەمەڕەنگ

تابلۆیەکی بانکسی بە ٢٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا


تابلۆیەکی ھونەرمەندی بەناوبانگی بەریتانی بانکسی کە پێشتر پێشکەشی نەخۆشخانەی ساوسھامبتۆنی بەریتانی کردبوو لە زیادکرندێکدا لە شاری لەندەنی بەریتانیا بە نرخێکی پێوانەیی فرۆشرا.

لە ھەواڵێکی ئاژانسی" سی ئێن ئێن " دا ئاماژە بەوەکراوە، نرخی تابلۆکە لە فرۆشتنە ئاشکراکەی خانەی فرۆشتنی کریستی گەیشتە ١٦ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار پاوەند کە دەکاتە " ٢٣ ملیۆن دۆلار " و بڕیارھەموو پارەکە تەرخان بکرێت بۆ ھاوکاری کردنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان لەسەرتاسەری بەریتانیادا.
 ھەر لە ھەواڵەکەدا ھاتووە ،  لە تابلۆکەدا منداڵێک بوکەڵەیەکی پەرستاری ھەڵگرتووە بوکەڵەکە ماسکی بەستووە ، بانکسی لەرێی ئەو تابلۆیەوە دەیەوێت ئەوە بڵێت ئێستا لەسەردەمی کۆرۆنادا پەرستارەکان ھاوشێوەی پاڵەوانەکانی تری دونیای منداڵان وەک باتمان و سوپەرمان ئەوانیش پاڵەوانن لەبەر ئەوەی ژیانی خۆیان لە پێناو مانەوەی خەڵکی تر بەخت دەکەن ، بانکسی تابلۆکەی پێشکەشی نەخۆشخانەی ساوسھامبتۆن کردووە و ستافی نەخۆشخانەکەش دوای رەزامەندی بانکسی خۆی ناوی تابلۆکەیان ناوە  " پەینتین فۆر سەینتس ".

" بانکسی " ناوێکی گەورەیە لە ھونەری سەرشەقام بەڵام زۆر کەمن ئەو کەسانەی کە دەزانن بانکسی کێیە، بانکسی ھونەرمەندێکی گرافیتی بەریتانییە ئەو ھونەرمەندە لە یەک کاتدا بەناوبانگە و لەھەمان کاتیشدا ونە بانکسی لە ئنستاگرام زیاتر لە ١٠ ملیۆن فۆڵۆوەرزی ھەیە و لە سۆشیال میدیا ھەموو کات کارەکانی دەنگدانەوەیان ھەیە بەڵام ھیچ کەس زیانیاری لەسەر کەسایەتی و ژیانی ئەو ھونەرمەندە بەریتانییە نییە ، پێشتر تابلۆیەکی ئەو ھونەرمەندە بەریتانییە کە گوزارشت لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکات و بانسکی ناوی تابلۆکەی ناوە " دیڤۆڵڤید پارلەمێنت "  بە ١٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا .


هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 10:53AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12