جیهان

وەزیری دەرەوەی یۆنان: بە چەند مەرجێکی دیاریکراو ھەفتەی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکەم


"نیکۆس دیندیاس" وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند ، بە چەند مەرجێکی دیاریکراو ،  ھەفتەی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکات ..
وەزیری دەرەوەی یۆنان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد  ، ئەگەر کەشێکی گونجاو ھەبێت و تورکیا ھیچ ھەنگاوێکی نیگەرانکەر نەنێت ، نیازی ھەیە ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئەنقەرە بکات .
ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوامە لە ھەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای نەوت و غاز لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەراست ، ئەو ھەڵمەتانەش تارادەیەکی زۆر تورەیی و نیگەرانیی یۆنان و قوبرسی لێکەوتۆتەوەو ھەردوولا تورکیا بە پێشێلکردنی مافەکانیان تۆمەتبار دەکەن .




هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 10:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر