جیهان

ئەمریکا بە دووری نازانێت سزاکانی سەر ئێران کەمبکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بە دووری نازانێت سزاکان لەسەر ئێران کەمبکەنەوە،ئێرانیش پێشوازی لەو ھەنگاوە دەکات، بەڵام کۆشکی سپی پێی وایە پرۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کاتی زۆری دەوێت. 
دوای بەرێوەچوونی خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی ئێران و وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ھەست بە گرنگی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکەن، چونکە سزاکان پێچەوانەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیە، بەڵام دانوستانەکان سەختن، ھاوکات جێن ساکی سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، سیاسیەتیان بەرامبەر ئێران نەگۆڕاوە و لەمکاتەشدا ھیچ رێوشوێنێک بۆ لابردنی سزاکان پەیڕەو ناکەن.
لەلایەکی ترەوە "عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێران پێشوازی لە لێدوانی چەند لێپرسراوێکی ئەمریکی کرد، کە ئامادەییان پیشانداوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاکان و رایگەیاند، ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا ژیرانەیە و دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ راستکردنەوەی ئەو چەقبەستوییەی تێیکەوتوون. 






هەفتە پێشتر - Apr 7 2021 9:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر