جیهان

عەلی روبەیعی: لێدوانەکانی لێپرسراوانی ئەمریکا ژیرانەیە


ئێران پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە ھەڵگرتنی سزاکان و بە ژیرانە وەسفی دەکات. 

"عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێران پێشوازی لە لێدوانەکانی چەند لێپرسراوێکی ئەمریکی کردووە، کە ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاکانی سەر "تاران"، بەر لە دەستپێکردنی دانوستانەکانی "ڤییەنا" بۆ بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی. 

"روبەیعی" رایگەیاندوە، ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا ژیرانە و واقیعانەیە و دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ راستکردنەوەی ئەو چەقبەستوییەی تێیکەوتوون. 

پێشوازییەکەی "روبەیعی" لە دوای لێدوانێکی "رۆبەرت مالی" نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران و چەند لێپرسراوێکی تر دێت، کە لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی، لەپێناو گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێت ئەو سزایانە ھەڵبگرن کە لەگەڵ رێککەوتنەکە یەکناگرێتەوە.  



هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 10:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر