عێراق

نەتەوەیەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات لە فشارە سیاسییەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراق


نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ھۆشداری دەدات لە فشارە سیاسییەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراق.
جینین بلاسخارات نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، پشتگیری خۆی بۆ سەربەخۆی بانکی ناوەندی عێراق دووپاتکردۆتەوە و رایگەیاندووە: ئەو ڕێوشوێنانەی کە بانکی ناوەندی گرتوویەتییەبەر پێویستە بەشێک بێت لە پلانی چاکسازی.
لێدوانەکەی (بلاسخارات) ھاوکاتە لەگەڵ فشارەکانی بەشێک لە کوتللە شیعییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەسەر وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و حکومەتەکەی کازمی، بۆ بەرزرکردنەوەی بەھای دینار لەبەرامبەر دۆلار.



هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 9:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر