حوسییەکان بە ١٠ فڕۆکەی بێ فرۆکەوان دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعودیە دەکەنە ئامانج

2021-09-05   |  
حوسییەکان ئارامکۆ مووشەک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حوسییەکان دامەزراوەکانی سەر بە ئارامکۆ لە "سعودیە" بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی دەکەنە ئامانج.

حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، دامەزراوەی سەر بە کۆمپانیای "ئارامکۆ"یان لە ناوچەی "دەمام" لە خۆرھەڵاتی "سعودیە" کردۆتە ئامانج، بە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٦مووشەکی بالیستی کردە ئامانج.  "یەحیا سەریع" وتەبێژی حوسییەکانیش رایگەیاند، ھێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام دەبن لە بە ئامانج کردنی سعودیە، ئەگەر بێتو دژومنکارییەکانیان بەرامبەریان بەردەوام بێت. وەزارەتی بەرگری سعودیەش رایگەیاند، سیستمی بەرگری توانیوێتی ٣ مووشەکی بالیستی و ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بەرپەرچ بداتەوە.