جیهان

تاران دەبێتە ناوەندی دووبارە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


تارانی پایتەخت دەبێتە ناوەندی دووبارە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و گەشتەکانیش لەگەڵ تورکیا و عێراق رادەگیرێت.
بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا، لیژنەی باڵای ڕووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، پێشنیاری کردووە بۆ ماوەی (٧ تا ١٠) رۆژ کەرەنتینەی گشتی لە تارانی پایتەخت رابگەیەنرێت و زیاتر لە ٣ ھەزار ناوەندی گشتییش داخراون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران-یش رایگەیاند، بۆ بەرگرتنی لە تەشەنەکردنی زیاتری پەتاکە، بڕیاردراوە دەستبەجێ گەشتە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ تورکیا و بەپێچەوانەوە ھەڵپەسێردرێت و راگرتنی گەشتەئاسمانییەکانیش لەگەڵ عێراق بۆ ماوەی حەوت رۆژی تر درێژکرایەوە.




هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 9:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر