راپۆرت

سندوقی نێودەوڵەتی دراو هاوكاری پێشكەش بە ٢٨ وڵاتی هەژار دەكات


سندوقی نێودەوڵەتی دراو بڕیاریدا ھاوکاری خێرا پێشکەش بە ٢٨ وڵاتی ھەژار بکات تاکو بتوانن بە باشترین شێوە لەگەڵ ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مامەڵە بکەن.

خەرجییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئابوری چەندین وڵاتی بەرەو داڕمان بردووە و سندوقی نێودەوڵەتی دراویش لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە چوارچێوەی (سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتیەکان) قەرزەکانی سەر وڵاتانی ھەژاری کەم کردەوە بە پێی ئەو بەرنامەیەش تەنھا ٢٥ وڵات  توانیان سودی لێوەرگرن.

سندوقی نێودەوڵەتی دراو لە ئێستادا ئەو بەرنامەیی فراوانترکردووە و ٢٨ وڵاتی ھەژار دەتوانن سودی لێ ببینن. سندوقەکە ڕایگەیاندووە، ئامانج لە پێشکەشکردنی ھاوکاری دارایی بەو وڵاتانە بۆ ئەوەیە بتوانن لە ڕووی دارایەوە ببوژێنەوە و ئەو توانایەی ھەیانە بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی وڵاتەکانیان بەکاربھێنین.

سندوقی نێودەوڵەتی دراو لە ساڵی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ئەو وڵاتانە تا بتوانێت بەرنامەی سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتیەکان فراوانتر بکات و زۆرترین وڵاتی ھەژار و کەم دەرامەت سودی لێ ببینن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو ھەر یەک لە یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی تر بڕیاریانداوە بەشداری لە (سندوقی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتیەکان) بکەن کە بودجەکەی دەگاتە ٧٧٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 1:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر