جیهان

توركیا: بەردەوام دەبین لە پاراستنی بەرژوەندییەكانمان لە سوریا و عێراق و لیبیا


"خڵوسی ئاكار" وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی بەرژوەندییەكانی لە سوریا و عێراق و لیبیا و دەریای ناوەڕاستدا.

"خڵوسی ئاكار" لە وتەیەكدا بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرە خانەنشینەكان لە ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، توركیا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی بەرژوەندییەكانی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە تایبەت سوریا و عێراق و لیبیا و ئازربێجان و قوبرس و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

دووپاتیشیكردووەتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا قوربانی گەورەیان داوە لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەكەی ژمارەیەك لە ئەفسەرە خانەنشینەكانی توركیاش كە دەربارەی كەناڵی ئاویی ئیستەنبوڵ بڵاویانكردبووەوە و ڕەخنەیان لە حكومەت گرتبوو، خڵوسی ئاكار ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە ڕاگەیەندراوانە زیان بە دیموكراسیەتی توركیا ناگەیەنن و كاریگەری لەسەر هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكە دروست ناكەن.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 10:30AM
Print Friendly and PDF
زیاتر