جیهان

ئەمریكا: گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران ئاسان نیە


نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەستپێكردنی دانوستانەكانی ڤییەنا سەبارەت بە ڕێكکەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران خاڵێكی ئەرێنیە و دۆسیەكە بەرەو پێش دەبات.

وتیشی، سەرەڕای ئەو دانوستانانە بەڵام واشنتۆن پێی وایە گەیشتن بە ڕێكکەوتنێكی نوێ ئەوەندە ئاسان نابێت و پێویستی بە كاتی زۆر دەبێت.

بڕیارە ئەمڕۆش دووەم كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەڕێوەبچێت و نوێنەری ئەمریكاش بەشدار بێت.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 10:24AM
Print Friendly and PDF
زیاتر