جیهان

لە بەریتانیا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی كەمدەكرێنەوە


حكومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كەمبكاتەوە و ڕێگەبدات بە دووبارە كردنەوەی شوێنە بازرگانییەكان و هۆڵەكانی وەرزشكردن.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و لە ڕۆژی ١٢ی نیسان دووبارە سەرجەم دوكان و چێشتخانە و قاوەخانەكان لە وڵاتدا دەكرێنەوە.

جەختیشی كردەوە، بەریتانیا توانیویەتی سەرجەم تاقیكردنەوەكان بۆ كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی تێپەڕێنێت و هاوڵاتیان لە ١٢ی مانگەوە دەتوانن سەردانی بازاڕ و چێشتخانە و قاوەخانەكان بكەن.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 10:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر