جیهان

بەهۆی كۆرۆناوە نزیكەی ٤٠ هەزار منداڵ لە ئەمریكا دایك یاخود باوكیان لە دەستداوە


ساڵی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە،  نزیكەی ٤٠ هەزار منداڵ لە ئەمریكا دایك یاخود باوكیان لە دەستداوە.

بە پێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی تایبەت بە منداڵان بڵاوكراوەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا، ٤٠ هەزار منداڵی ئەمریكی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دایك یاخود باوكیان لە دەستداوە، ئەگەر ڕەوشەكەش بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ژمارەكان زیاتر دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە منداڵە ئەمریکییە بە ڕەگەز ئەفریقییەكان لەو ڕووەوە زەرەرمەندی یەكەمن، ئەگەر چی تەنها ڕێژەی لە سەدا ١٤ی منداڵانی ئەمریكا پێكدەهێنن، بەڵام لە سەدا ٢٠ی ئەو منداڵانەی بەهۆی كۆرۆنا دایك یاخود باوكیان لە دەستداوە، منداڵی بە ڕەگەز ئەفریقی بوون.



هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 10:07AM
Print Friendly and PDF
زیاتر