جیهان

ئەمریكا سزا بەسەر پیشەسازی بەرگری توركیادا دەسەپێنێت


وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەسەر كڕینی سیستمی دژە مووشەكی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیا سزا بەسەر دەستەی پیشەسازی بەرگری توركیادا دەسەپێنێت.

"ئەنتۆنی بلینكن" وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سزاكان بە پێی یاسای "كاتسا" كە بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارانی ئەمریكا لە ڕێی سزاوە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە كۆنگرێس پەسەندی كردووە، خراوەتە سەر "ئیسماعیل دەمیر" سەرۆكی دەستەی پیشەسازی بەرگری توركیا و سێ فەرماندەی تر، كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەدا قەدەغە دەكرێت و سامانەكانیان بلۆك دەكرێت و ڤیزاشیان پێنادرێت. هەروەها هەناردەی بەرهەمی ئەمریكی بۆ ئەو دەستە توركییە قەدەغە دەكرێت.

كۆنگرێسی ئەمریكا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕەزامەنیدا لەسەر سزادانی توركیا لەسەر كڕینی مووشەكی ئێس٤٠٠، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش ڕایگەیاند سزا تاك لایەنەكانی ئەمریكا ڕەتدەكەنەوە و زیانی بۆ پەیوەندییەكانی "واشنتۆن و ئەنقەرە" دەبێت.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 9:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر