عێراق

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان: ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماری نوێی سەبارەت بە تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتیەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا ٢٥٠ حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە ١١٠ حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەشكردووە.

هەروەها، ٣٠ هاوپەیمانیەتی سیاسی پەسەندكراون، كە ٨ هاوپەیمانیەتیان داوای بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن پێشكەش كردووە. ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت.

هەفتە پێشتر - Apr 6 2021 9:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر