عێراق

بانکی رافیدەین قەرز بە ھاوڵاتیان دەدات


بانکی رافیدەین بڕی ٢٥ ملیۆن دینار بەقەرز دەدات بە ھەموو ھاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێکی تایبەتدا بانکی رافیدەین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە بانکەکەیان قەرزی مام ناوەند بۆ نیشتەجێکردنی پیشەسازی و  پرۆژەی بچوک و تەرخان دەکات.

نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین دەشڵێت، بڕی ٢٥ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدات بەھەموو ئەو کەسانەی لە بەرنامەیاندایە پرۆژەی بچوک و پیشەی نوێ دابمەزرێن ئەمەش وەک رەخساندنی ھەلی کاری نوێ لە ناوی خۆی عێراقدا و کەمکردنەوەی بێکاری.

ھەروەھا بانکی رافیدەین ئەوەشی خستوەتەڕوو گێڕانەوەی قەرزەکە لە ماوەی ٦٠ مانگدا دەبێت.



هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 4:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر