چاوش ئۆغلۆ: ڕاگەیەندراوەکەی ئەفسەرە خانەنشینەکان سەبارەت بە"کەناڵی ئاویی ئیستەنبوڵ"ئامادەکارییە بۆ کودەتا
"مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ، شێوازی ڕاگەیەندراوەکەی ژمارەیەک لە ئەفسەرە خانەنشینەکان سەبارەت بە کەناڵی ئیستەنبوڵ ، وەک ئامادەکارییەک بۆ کودەتا دەبینن .
چاوش ئۆغلۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، کەناڵی ئاویی ئیستەنبوڵ کە تورکیا بە نیازی کردنەوەیەتی ، کاریگەری دروست ناکات لەسەر ڕێککەوتنی مۆنترۆ تایبەت بە جوڵەی کەشتییەکان لە گەروەکانی تورکیا ، ھەربۆیە پێویست بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراو ناکات بەتایبەت ئەوەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی خانەنشین سەبارەت بەو کەناڵە ئاوییە بڵاویان کردەوە ، دوپاتیشیکردەوە کە شێوازی ئەو راگەیەندراوە وەک ئامادەکاری بۆ کودەتا دەبینن و ئەو ئەفسەرانە دەیانەوێت لە رێیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بکەنە ئامانج.
ڕۆژی شەکشەممە ١٠٣ ئەفسەری باڵای دەریایی خانەنشینی تورکیا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و بە توندی ھەوڵەکانی حکومەتی تورکیایان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی کەناڵی ئاویی ئیستەنبوڵ رەتکردەوە و ئیدانەیان کرد .
|