جیهان

مۆسکۆ:بەھۆی سیاسەتی ناتۆ کێبڕکێی پڕچەکردن لەنێوان وڵاتان زیاد بووە


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ھۆشدارییدا لە سیاسیەتی نوێی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی و روونیشیکردەوە: ئەم ھەنگاوە دیاردەی کێبڕکێی پڕچەکردن لەنێوان وڵاتان زیاد دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، رایگەیاند: جموجۆڵەکانی ناتۆ بۆ زیادکردنی بودجەی بەرگریی رێکخراوە سەربازییەکە، رێخۆشکەر دەبێت بۆ زیادبوونی کێبڕکێی پڕچەک کردن لەنێوان وڵاتاندا.

ڕوونیشیکردەوە: ٧٢ ساڵ بەرلەئێستاو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پەیمانی باکوری ئەتڵەسی بۆ سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامی لە جیھاندا دامەزرا، بەڵام بەپێچەوانەوە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەماوەی ساڵانی رابردوودا رۆڵی سەرەکیان لەبەرپابوونی جەنگ لە یۆگسلافیای جاران و عێراق و لیبیاو چەندین وڵاتی تر، ھەبووە.

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لەکاتێکدایە، یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: بەھۆی سیاسەت و رەفتارەکانی مۆسکۆ، پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و روسیا ئاڵۆزتر بووە، وتیشی: سەرباری ناکۆکییەکان، گفتوگۆی نێوان پەیمانی باکوری و ئەتڵەسی و ڕوسیا، بەردەوام دەبێت.


هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 2:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر