عێراق

بەھۆی گرانکردنی نرخی شتومەکەوە مانگی ڕابردوو لە عێراق ١٦١ کەس دەستگیرکراون


بەھۆی گرانکردنی نرخی شتومەکەوە ، مانگی ڕابردوو لە عێراق ١٦١ کەس دەستگیرکراون .
سەعد مەعن بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە ، لەماوەی ڕابردوودا سزای ھەموو کەس و لایەنانەیان داوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە نرخی کاڵاکانیان بەرز کردووەتەوە و تەنھا لەمانگی ئاداردا ١٦١ کەس بەوھۆیەوە دەستگیرکراون ، ٢٣٧ کەسیش بە تۆمەتی پابەند نەبون بە پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و ٦٣ کەسیش بە تۆمەتی گواستنەوی کەلوپەلی قاچاخ لە گومرگەکانەوە دەستگیرکراون ، ھەروەھا ١١٥ کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی کەلوپەلی نەشیاو بۆ بەکارھێنانی مرۆڤ دەستگیرکراون ، ھەروەھا رایگەیاندوە لە داھاتوودا ھێڵێکی گەرم بێ بەرامبەر لە پارێزگاکانی عێراقدا دەکەنەوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو شوێنانەی کە نرخی کەلوپەلەکانیان گران کردووە .



هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 12:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر