تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی عێراق بە دووری زانی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووبێتەوە


وەزارەتی تەندروستی عێراق بەدووری زانی شەپۆلێی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووبێتەوەو ڕوونیشیکردەوە، لەنزیکەوە چاودێری وڵاتانی دراوسێ دەکەن.
 وەزارەتی تەندروستی عێراق، بڵاویکردەوە: لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەت، لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشی تەندروستی وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەر دەکەن، ئاماژە بەوشدراوە: ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدانییە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە عێراقدا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، باسی لەوەشکرد: سەباری بەردەوام بوونی رێکارە تەندروستییەکان بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەگەڵ ئەوەشدا بەنیاز نین رێوشوێنی نوێ، لەمانگی رەمەزاندا جێبەجێ بکەن، بەڵام بەپێی پلانێک و لە داھاتویەکی نزیکدا، ناوەندەکانی تەندروستی، فراوان دەکەن.



هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 12:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر