جیهان

سوپای ئەمریکا چەند دامەزراوەیەکی نھێنی لە گوانتانامۆ دادەخات


سوپای ئەمریکا چەند دامەزراوەیەکی نھێنی لە گوانتانامۆ دادەخات و ژمارەیەک زیندانیش بۆ چەند گرتووخانەیەکی تر، دەگوازرێنەوە.
فەرماندەیی سوپای ئەمریکا، لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە : بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەیان، چەند دامەزراوەیەکی نھێنی لە گرتووخانەی گوانتانامۆ داخراون و زیندانییەکانیش بۆ چەند بنکەیەکی سەربازیی لەنزیک سنووری کوبا، گوازراونەتەوە.
ھەرچەندە سوپای ئەمریکا بەدیاریکراوی باسی لە ژمارەی زیندانییەکانی ناو گرتوخانەی گوانتانامۆ نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشداو بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە ٤٠ کەس لە گرتووخانەی گوانتانامۆ بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە ھێرش و پەلامارە تیرۆریستییەکان، زیندانیی کراون.
 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو: سوورە لەسەر داخستنی گرتووخانەی گوانتانامۆ، بەڵام ئەم ھەنگاوەش پێویستی بە ڕەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا، دەبێت.


هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 10:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر