جیهان

ئوردن تێوەگلانی حەمزە بن حسێن جێنشینی پێشوی لە ھەوڵی کودەتاکە ڕاگەیاند


حکومەتی ئوردن تێوەگلانی "حەمزە بن حسێن" جێنشینی پێشوی ئوردنی لە ھەوڵی کودەتاکە شەوی شەممە راگەیاند .
ئەیمەن صەفدی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن رایگەیاند ، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانگەی ھەواڵگری گشتی ئوردن ئەنجامیانداوە ، دەرکەوتوە کە حەمزە بن حسێن جێنشینی پێشوی ئوردن و زر برای پادشای ئوردن ، لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوی تر ، تێوەگلاون لە چەندین چالاکی و جوڵە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتـەکە ھەر بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە باسم عەوزوڵا سەرۆکی پێشوی دیوانی پاشایەتی ئوردن تێوەگلاوە لە پیلانێکی دەرەکی بۆ تێکدانی سەقامگیری ئوردن و حەمزە بن حسێنیش پەیوەندی پێوەی ھەبووە.
شەوی شەممە ھەوڵێکی کودەتا لە ئوردن شکستیپێھێنرا ، لەسەرەتادا ھەواڵی دەستگیرکردنی حەمزە بن حسێن زر برای شای ئوردن  و ژمارەیەک لێپرسراوی پێشوی وڵاـەکە بڵاوکرایەوە ، دواتر لێپرسراوانی ئوردن رەتیانکردەوە بن حسێن دەستگیرکرابێت و رایانگەیاند کە لە ماڵەکەی خۆیدا دەست بەسەرە.


هەفتە پێشتر - Apr 5 2021 9:07AM
Print Friendly and PDF
زیاتر