عێراق

حكومەتی عێراق فڕۆكەی مەدەنی لە كەنەدا دەكڕێت


دەستەی فڕۆكەوانی عێراق ئاشكرایكرد، فڕۆكەی مەدەنیی لە كەنەدا دەكڕێت.

دەستەی فڕۆكەوانی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی كەنەدی و كۆمپانیای ئێرباس و نوێنەرانی فەرمانگەی هونەری لە هێڵی ئاسمانی عێراق ئەو بەرپرسیارێتیانەیان تاووتوێكردووە، كە پێویستە بە پێی ڕێككەوتنەكانی پێشوو، لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەنەدا پێشكەش بە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی بكەن.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو هەنگاوە لە پێناو دەستكردنە بە تۆماركردنی كڕینی ئەو فڕۆكە مەدەنییانەی عێراق پێویستییەتی.

هەفتە پێشتر - Apr 4 2021 7:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر