عێراق

دوو مووشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی بەلەد كران


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو مووشەك لە جۆری "كاتیوشا" لە دەوروبەری بنكەی ئاسمانی "بەلەد" كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، مووشەكەكانیش لە ناوچەی "دوجمە" سەر بە ئۆپراسیۆنەكانی "دیالە"وە ئاڕاستە كراون.

بنكەی سەربازی "بەلەد" دەكەوێتە پارێزگای "سەڵاحەدین" و هێزەكانی ئەمریكای تێدایە، ئاڕاستە كردنی ئەو مووشەكانەش ٣ ڕۆژ بەر لە دەستپێكردنی خولی سێیەمی دانوستانی ستراتیژی نێوان "واشنتۆن و بەغداد" دێت.

لە مانگی ئاداری ڕابردووش ئەو بنكەیە كرایە ئامانجی ٧ مووشەك كە دووانیان لە دەوروبەری بنكەكە كەوتن.

هەفتە پێشتر - Apr 4 2021 3:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر