لە عێراق بەکارھێنانی دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٣ مانگی تر دوا دەکەوێت
تەندروستی بەغداد ئاشکرایکرد ، بەکارھێنانی دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق بۆ ٣ مانگی تر دوا دەکەوێت و پارێزگاری بەغدادیش دەڵێت بەمنزیکانە ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق.
جاسب حەجامی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرخ رایگەیاندووە ، بەکارھێنانی دۆزی دوەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٣ مانگی تر دوا دەکەوێت ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی گەیشتنی ڤاکسینەکان بە عێراق دوا کەوتوە و ناتوانرێت لەماوەی یەک مانگدا دوو دۆز بۆ ھەر ھاوڵاتیەک بەکاربھێنرێت .
ھاوکات پارێزگاری بەغداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردوە ، بەمنزیکانە ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق و ڤاکسین لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییە دیاریکراوەکان بەردەست دەبێت کە ژمارەیان ٦٦٠ ناوەندە ، ھاوڵاتیانیش سەر پشک دەبن لە ھەڵبژاردنی ئەو ڤاکسینەی دەیانەوێت بەکاری بھێنن.
|