تەندروستی جیھانی بەدواداچوون لە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا دەکات

2021-09-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنای بە ناوی "مو" ڕاگەیاند، کە بۆ یەکەمین جار لە "کۆڵۆمبیا" سەریھەڵداوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، چاودێری گۆڕاوێکی تری کۆرۆنا دەکەن کە بۆ یەکەمین جار لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوو لە وڵاتی "کۆڵۆمبیا" سەریھەڵداوە و ناوی "مو"ی لێنراوە، ئەو جۆرە نوێیەش چەندین بازدانی تێدایە کە ڕەنگە بەرگری لە دژی ڤاکسینەکان بکات.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت توێژینەوەی زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی و مەترسییەکانی و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە بکەن.


بە پێی تەندروستی جیھانی، تا ئێستا چوار جۆری کۆرۆنای گۆڕاو ھەن کە جێی نیگەرانین، لە نێویاندا کۆرۆنای "ئەلفا" کە لە ١٩٣ دەوڵەت بڵاوبووەتەوە، ھەروەھا "دەلتا" لە ١٧٣ وڵات بڵاوبووەتەوە.