عێراق

گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان عێراق و چین دەستپێدەكەنەوە


گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و چین، دوای زیاتر لە ساڵێك لە ڕاگرتنیان بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆنا، جارێكی تر دەستپێدەكەنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بووە لەسەر تەواوی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییە پەیڕەوكراوەكان لە هەردوو وڵات، لە پێناو گەرەنتی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و مەرجە داواكراوەكان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی چینەوە، لەگەڵ پشت بەستن بە شێوازێكی نوێ‌ بۆ گەشتكردنی عێراقییەكان بۆ چین و دابینكردنی بەشێك لە كورسییەكانی گەشت بۆ ئەو عێراقیانەی ڤیزایان بۆ چوونە ناو وڵاتی چین هەیە، وەك قۆناغی یەكەمیش هەفتانە گەشتێك تەرخاندەكرێت بۆ گەشتی ڕاستەوخۆ.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، كارەكانیان بەردەوامە بۆ دەستپێكردنەوەی باری ئاسمانی و گواستنەوەی كاڵا، ئەوەش گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا و لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتەكان لە داهاتوودا.



هەفتە پێشتر - Apr 3 2021 1:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر