تەندروستی

لە هەرێمی کوردستان ٤٤٤ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندورستی هەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە کۆی ئەنجامدانی ٤٨٧٧ پشکنین بۆ هاوڵاتیان، ٤٤٤ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٣٤٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ١٤ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی ئاماری گشتیش تا ئێستا لە هەرێم لە کۆی ئەنجامدانی ١٤٠٦٧٣٠ پشکنین، ١٢٤١٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١٠٧١٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٣٧٠٢ حاڵەتی مردنی تووشبووی ڤایرۆسەکەش تۆمارکراوە.



هەفتە پێشتر - Apr 3 2021 1:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر