فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشێكی ئاسمانی لە سەڵاحەدین ئەنجام دەدەن
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند مۆڵگەیەكی داعش لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان دەكەن و دوو تیرۆریستی داعش دەكوژن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێكی ئاسمانییان لە دۆڵی سەرسار لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە و لە ئاكامدا دوو ئەشكەوت وێران كراون و دوو تیرۆریستیش كوژراون.
ڕوونیشیكردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان گورزێكی ئاسمانییان لە ناوچەی (متێبیجە) وەشاندووە و دوو مۆڵگەی تیرۆریستانیان لەناوبردووە.
|