ئێران رۆژانە ٤٧ ملیۆن مەتر سێجا غاز رەوانەی عێراق دەکات

2021-08-30   |  
ئێران عێراق وزە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، ئێران لە دابینکردنی وزەدا پشتیوانی لە عێراق کردوە و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژانە ٤٧ ملیۆن مەتر سێجا گازی شل رەوانەی عێراق دەکات کە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەکاردەھێنرێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەشی رایگەیاند، پێشوازی لە وتووێژەکان دەکەن و وتوێژەکانیشیان لەگەڵ سعودیە کە لە عێراق دەستیان پێکردوە بەردەوام دەبێت و لە داھاتوشدا چەند خولێکی تر بەرێوە دەچێت. وتیشی وڵاتەکەی پێشوازی لە ھەر ھەولێک بۆ ئاشتی و دۆستایەتی دەکات.