عێراق ڤاكسینی زیاتر لە كۆمپانیای فایزەر دەكڕێت
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندیدا لەسەر كڕینی زیاتری ڤاكسینی فایزەر- بایۆنتێك و زیاتر لە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆز لەو ڤاكسینە دەكڕێت.
ڕوونیشیكردەوە، زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ وەزارەتی تەندروستی دابینكردووە، كە سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ڤاكسینی فایزەر تەرخانكراوە، كە بە پێی ڕێككەوتنی عێراق و ئەو كۆمپانیایە هەر ژەمێكی ڤاكسینەكە بە دوو دۆلار بە عێراق دەفرۆشرێت، كە لە كاروانی یەكەمیدا، كۆمپانیای فایزەر ٥١٢ هەزار دۆز لە ڤاكسینەكەی ڕەوانەی عێراق دەكات.
|