زریانی ئایدا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

2021-08-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی کاریگەری زریانی ئایداوە لە ئەمریکا نرخی نەوت بەرزترین ئاست لەم مانگەدا تۆمار دەکات.

 نرخی نەوت لە گەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی ٢.٣٪ زیادیکرد و بە ٧٢ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە رێژەی ٢٪ بەرزبووەوە بەرمیلێک بە ٦٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخەکانی نەوتە کە لە مانگی ھەشتەوە بازاڕی نەوت بەخۆیەوە دەیبینێت.


ئیدوارد مۆیا، شرۆڤەکاری نەوتی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئۆواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، بازرگانانی نەوت بەھۆی پچڕانی بەرھەمھێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک نرخەکانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە ھات کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا بەھۆی گەردەلولی ئایدا دەستیان بە داخستنی بیرە نەوتییەکانیان کرد .