تەندروستی جیھانی ڕەزامەندی لەسەر ڤاکسینی سینۆفارمی چینی پیشاندەدات

2021-05-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای سینۆفارمی چینی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان.

لیژنەی پسپۆڕی ڤاکسینەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی پەسەندکرد و گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکرد تاوەکو بۆ کەسانی تەمەن سەروو ١٨ ساڵ بەکاربھێنرێت.
ئەوەش بۆ جاری یەکەمە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕێگە دەدات بە بەکارھێنانی ڤاکسینێکی چینی بۆ ڤایرۆسەکان.


تیدۆرس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاندووە، ڤاکسینی سینۆفارم بە دوو ژەم بەکاردەھێنرێت و ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە ڕیزی ئەو ڤاکسینانەی بە پێی بەرنامەی کۆڤاکس ڕەوانەی وڵاتانی ھەژار بکرێت.