تەندروستی عێراق: ژنانی دووگیان ڤاکسینی فایزەر وەربگرن

2021-08-26   |  
ژنانی دووگیان ڤاکسینی فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی "فایزەر" لە دوای ٤ مانگ لە دووگیانبوونیان بەکاربھێنن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا چەند مەرجێکی بۆ ژنانی دووگیان داناوە لە بەکارھێنانی ڤاکسین و رایگەیاندووە، پێویستە جۆری ڤاکسینەکە "فایزەر" بێت و لە دوای ٤ مانگی دوو گیانییەوە بەکاریبھێنن، ماوەی نێوان ھەردوو دۆزەکەش ٢ ھەفتە بێت، تەندروستی عێراق دەشڵێت پێویستە وەرگرتنی ڤاکسین بە رەزامەندی و بە سەرپەرشتی پزیشکەکان بێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست. 
کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق یەک ملیۆن و ٨٤٧ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە و رێژەی چاکبوونەوەش سەروو ٩١%ە.