توێژەرانی ئەمریکی: نەخۆشییە گوازراوەکان بۆ مرۆڤ ٣ ھێندە زیاد دەکەن
2021-08-26
|
نەخۆشییە گوازراوەکان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
توێژەرانی ئەمریکی دەڵێن ژمارەی ئەو نەخۆشییانەی بۆ مرۆڤ دەگوێزرێنەوە، لە ماوەی چەند ساڵی داھاتوودا ٣ ھێندە زیاد دەکەن.
توێژەرانی زانکۆی "دوک" ئەمریکی تەئکیدیان کردۆتەوە لەوەی، لە ماوەی ٦٠ ساڵی داھاتوودا رەنگە پەتایەکی تر کە مەترسییەکانی ھێندەی کۆرۆنا بێت، روبەڕووی مرۆڤایەتی ببێتەوە و کۆرۆنا دوایین نەخۆشی گواستراوە و کوشندە نابێت.
بە وتەی ئەو توێژەرەوانە، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ن، زیاتر ئەگەری ئەوەیان لەسەرە کە روبەڕووی ڤایرۆسێکی تر ببنەوە، بە شێوەیەک لەدایکبووانی ئەو ساڵانە بەڕێژەی ٣٨% ئەگەری ئەوەیان ھەیە کە روبەڕووی پەتایەکی تری گوازراوە ببن بۆ مرۆڤ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای ھاوشێوەی کۆرۆناش لە ھەر ساڵێکدا ٢%ە.
|