ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە چوار مانگدا دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە
2021-08-25
|
ئێران عێراق ھەناردە
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ئێران ئاستی ھەناردەی چوار مانگی رابردووی بۆ وڵاتانی جیھان و عێراق بڵاوکردەوە.
حەمید زادبوم، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانیی رایگەیاند، ھەناردەی نانەوتی چوار مانگی ئێران ٦٩٪ زیادی کردووە و زۆرترین ھەناردەش بۆ چین بووە کە بڕەکەی چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق دووەم وڵاتەکە کە زۆرترین کاڵا و خواردەمەنیان بۆ ھەناردە کردووە بە بەڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار و دوای عێراقیش تورکیا دێت بە ٩٢١ ملیۆن دۆلار و ئەفغانستان ٧٢٨ ملیۆن دۆلار.
|