ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕەتیدەکاتەوە، بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر منداڵبوونی ژنان ھەبێت .
"ئەمجەد خەولی" پزیشکی ڕاوێژکاری پەتاکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاندووە، چەندین توێژینەوە کراوە کە سەلماندوویەتی ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و کاریگەری دروست کردن لەسەر دووگیانی نییە.
وتیشی، سەدان ژن دوای وەرگرتنی دۆزی یەکەم یاخود دووەم دووگیان بوون و ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستی منداڵ خستنەوە نەکردووە، ئەو دەنگۆیانەشی ھەبوون تەنھا لە چوارچێوەی ترساندنی خەڵک و پڕۆپاگەندەدا بوون.
پسپۆڕانی تری تەندروستیش وتوویانە، ڤاکسینەکان ڤایرۆسەکەیان بە مردوویی تێدایە و ھیچ نەخۆشییەک بۆ مرۆڤ دروست ناکەن و بە تەواوی سەلامەتن.