بایدن: دەلتا بەربڵاوە لە نێو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

2021-08-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دەلتا لە ڕێگەی ئەو کەسانەوە بڵاو دەبێتەوە کە ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە، ھەرچەندە ئاماژە سەرەتاییەکانی کەمبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون لە چەند ناوچەیەک دەرکەوتوون بەڵام لە سەرتاسەری وڵات ھێشتا بەرزە بە تایبەت لەنێو ئەو کەسانەی خۆیان نەکوتاوە.

ڕاشیگەیاند، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا جارێکی تر جەختیکردووەتەوە لەو ئەنجامانەی لە بارەی سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسینی فایزەر پێی گەیشتووە و پێویستە ھەر کەسێک تا ئێستا گومانی ھەبووە لە دوای ڕەزامەندی کۆتایی ئیدارەی خۆراک و دەرمان ھەست بە دڵەراوکێ نەکات و بچێت خۆی بکوتێت.