ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد شێرکۆ بیکەس بەھاوکاری کۆمەڵگەی ماگرێت بەڕێوەچوو.
لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ھونەرمەندانی کەسایەتی دیاری سلێمانی ھەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێک پێشکەشکران و تێدا باس لەبەرھەم و شیعرەکانی شاعیری کۆچکردوو کرا کە لەرێگەی کارەکانییەوە چ خزمەتێکی بەئەدەب و بەشیعری کوردی کردووە.