شاری لەندەن لە بەردەم مەترسی ژێرئاوکەوتندایە

2021-08-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوە لەندەن و چەند شاریکی تری بەریتانیا لە ژێر مەترسی ژێرئاوکەوتندان.

ناوەندی بەریتانی بۆ ژینگە ڕاپۆرتێکی لە بارەی ١٠ ساڵی داھاتووی بەریتانیا بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە، شاری لەندەن بە تایبەتی بەشی باشوری و ئەو شارانەی تر کە لەسەر ڕووباری تایمزن لە بەردەم مەترسی ژێرئاوکەوتندان.


لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەشکردووە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری تایمز بریتییە لە توانەوەی شاخە سەھۆڵینەکانی جەمسەری باکوری گۆی زەوی بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی کەش و ھەواوە.