تەندروستیی عێراق: ئومێدمان ھەیە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا تێپەڕێنین

2021-08-20   |  
عێراق شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئومێدیان ھەیە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا تێپەڕێنن، ھۆشداریش دەدات لە مەترسیداری شەپۆلەکانی داھاتووی ڤایرۆسەکە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئومێدیان ھەیە لووتکەی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ئێستا عێراقی گرتۆتەوە تێپەڕێنن و ئامارەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە کەمببێتەوە، وتیشی، شەپۆلەکانی داھاتووی کۆرۆنا مەترسیدارتر دەبن، ئەگەر ھاوڵاتیان بەردەوامبن لە پابەندنەبوونی بە رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا.
راشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ڤاکسینی پێویستی بۆ ھەموو ئەو کەسانە ئامادەکردووە، کە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن و لە رۆژانی داھاتووشدا رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیاددەکات.