وەرزش

لۆف پلانی بی سەبارەت بە یۆرۆی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکات


یواکیم لۆفی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا پلانی دووەمی یەکێتی تۆپی پیی ئەرووپای سەبارەت بە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرد کە وابڕیارە ھاوینی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

یۆرۆی ٢٠٢٠ بەھۆی کۆرۆنا دواخراوە بۆ ھاوینی ئەمسال و سەرەڕای خراپی دۆخی ئەوروپا بەڵام یوفا سوورە لەسەر ئەوەی پاڵەوانیتیەکە لە ١٢ شاری ئەوروپا بکریت.
سەبارەت بەمەش لۆف وتی: پیویسە راشکاوانە قسە بکەین، بەو دۆخەی ئێستا ئەوروپا پیای دا تێپەڕ دەبیت ناکریت پاڵەوانێتییەکە بەو شیوەیە بکریت کە یوفا دەیەویت، لە رێگەی سەرچاوەکانمەوە دەزان یوفا پلانی بی ھەیە و ئەگەر زۆرە پاڵەوانیتیەکە ل یەک وڵات بکرێت.

وتیشی: لە ئیستادا ناتوانین بریار بدەین ٣ مانگی داھاتوو چی رودەدات، بەڵام پێم وایە تەندروستی گشتی لە پیش ھەموو شتێک دێت،بە ئامادەبوونی ھاندەران دڵخۆش دەبین بەڵام ئەمە ئەگەرێکی لاوازە.

ھەر سەبارەت بەم بابەتە لۆف ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی وڵاتانی ئەوروپا گەشتیان قەدەغە کردوە، ئەگەر تیپەکان گەشت بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن دۆخەکە مەترسیدار دەبێت، رەنگە ببێتە ھۆی زۆر بوونی توشبوان بە کۆرۆنا، پیویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکریت.



3 هەفتە پێشتر - Mar 21 2021 9:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر