گرانبوونی نرخی بەنزین بەھۆی کەمی ھاوردەکردن و داخڵکردنێتی لە ئێرانەوە

2021-08-11   |  
سلێمانی نرخی بەنزین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وتەبێژی بەنزینخانەکان لە سلێمانی دەڵێت، گرانبوونی نرخی بەنزین بەھۆی کەمی داخڵ کردنی سووتەمەنییە لە مەرزی باشماخەوە .

"بەھمەن شێخ قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بازرگانەکانی سووتەمەنی بڕێکی باش بەنزینیان لە ئێران کڕیووە بەلڕم کێشەی داخڵبوونی ھەیە و داواکارم لە سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بێتە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
"بەھمەن شێخ قادر" راشیگەیاند لە ئێستادا مەترسی نەمانی سووتمەنیان نییە لە سلێمانی بەلڕم ئەوە ماوەی دوو مانگە خاوەن بەنزینخانە و بازرگانان باجەکەی دەدەن و چیتر ناتوانن بەردەوام بن.