تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای (ئۆپۆ) مۆبایلە کشاوەکەی نمایش دەکات


لە هەواڵێکی ئاژانسی "BBC"دا هاتووە، کۆمپانیای (ئۆپۆ)ی چینی مۆبایلە نوێیەکەی نمایش کرد کە بە گوێرەی خواستی بەکارهێنەر شاشەکەی دەکشێت و دەچێتەوە ناوخۆی.

بە پێی هەواڵەکە، مۆبایلە هۆشمەندەکەی (ئۆپۆ) خاوەن شاشەیەکی نەرمی جوڵاوە کە لە تەنیشتەوە دەکشێت و قەبارەی شاشەکە زیاد دەبێت بە جۆرێک پانی شاشەکە لە ١٧ سانتیمەرەوە دەبێت بە ١٨.٨ سانتیمەتر و قەبارەی وێنە و پڕۆگرامەکانی ناوی لەگەڵ جوڵەکەیدا گۆڕانی بەسەردا دێت.

جگە لەوەش کۆمپانیا هیچ زانیارییەکی تری دەربارەی تایبەتمەندی و نرخی ئامێرەکە بڵاونەکردووەتەوە

مانگ پێشتر - Mar 5 2021 5:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12