ئابوری

نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٦٨ دۆلار نزیک دەبێتەوە


نەوت بەرەو بەرزبونەوە دەچێت و نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٦٨ دۆلار نزیک دەبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە دەرەوەی ئۆپیک کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراوە، پێکھاتن لەسەر ئەوەی بەرھەمی نەوت تا کۆتایی مانگی نیسانی داھاتو لەو ئاستەی ئێستادا بھێڵنەوە. ئۆپیک پڵەس ئاماژەی بەوەکردوە ھێشتا بازاڕی نەوت جێی متمانە نیە، ھەرچەندە ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە بازاڕ بە کاریگەریی ڤاکسینی کۆرۆنا بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت. ئۆپیک پڵەس رێگەی بە روسیا و کازاخستان داوە لە چوراچێوەی ئەو رێکەوتنەدا ئاستی بەرھەمیان کەمێک بەرزبکەنەوە. پسپۆڕانی بوراەکە پێشنینیی ئەورەیان دەکرد ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرھەمی رۆژانە بەبڕی ٥ سەد ھەزار بەرمیل زیاد بکات، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا  نرخی بەرمیلێک نەوت لە سەرو ٦٠ دۆلارەوە بووە.



مانگ پێشتر - Mar 5 2021 1:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر