ھێزێکی پاسەوانی سنور لە گوندەکانی ھرور و کێستەی ناحیەی کانی ماسی جێگیرکران

2021-08-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق لە گوندەکانی ھرور و کێستەی سەر بە ناحیەی کانی ماسی قەزای ئامێدی جێگیرکران.

"سەربەست سەبری" بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ئارامی لە ناوچەکە، بە تایبەت ئەو گوندانەی ڕۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت، ھێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق خالێکی سەربازی لە نێوان گوندەکانی "ھرور و چەولک و کێستە" لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ دادەنێت بە مەبەستی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.


وتیشی، ماوەی چەند مانگێکە فڕۆکە و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی "پەکەکە" ئەو گوندانە بۆردومان دەکات، ئەوەش بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی دانیشتوان و چۆڵکردنی بەشێکی زۆری گوندەکان.